میسی دوای یاریەکەی پەنەما کاتێک توانیان بە ئەنجامی 2-0براوە بن،گۆڵی ژمارە 800ی لە مێژووی خۆی تۆمار کرد.
ئەو یاریزانە لە بەردەم هاندەراندا رێزی لێنراو پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەرانی وڵاتەکەی کردوو باسی بردنەوەی نازناوێکی تری مۆندیال کرد.
مێسی وتی : "ئەمڕۆ ڕۆژی ئێمەیە، با ئاهەنگ بگێڕین دەبێت ئێستا چێژ وەربگرین، کاتێکی زۆری پێچوو تا ئەم شتە بەدەست بهێنین و نازانین چەند چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەوەی جارێکی تر بەدەستی بهێنین، دەبێت چێژ لە ئەستێرەی سێیەم وەربگرین”.
وتیشی :" سوپاس بۆ ئەو هەموو خۆشەویستییەی وەرمانگرت، بۆ ئەم ساتە هەموو شتێکمان دەکرد هەمیشە خەونم بەم ساتەوەختە دەبینی، بتوانم بێمە وڵاتەکەم و مۆندیال بەرزبکەمەوە".
لە کۆتایدا مێسی وتی :"هەمیشە خەونم بەم ساتەوەختە بینیوە و لەگەڵتان ئاهەنگ دەگێڕم لێرە لەگەڵ وڵاتەکەم ئەرجەنتین، هەروەها نامەوێت هەموو هاوڕێکانم لەبیر بکەم کە پێشتر لەگەڵم بوون چونکە ئێمەش هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ بەدەستهێنانی ئەمە".