بڕیارە ئەمڕۆ هەینی دژی یاسای هەڵبژاردنەکان لە بەردەم پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان لە بەغداد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە" ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سیسته‌می سانت لیگۆ ده‌ست به خۆپیشاندان دەکرێت".
لیژنەکە لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەا داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ن به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه بچن و كاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێواره له به‌رده‌م بینای په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن.
بەپێی خشتنه‌ی دانیشتنه‌كانی سبەینێی په‌رله‌مانی عێراق بێت، لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بە پێشنیازە یاسای هه‌مواری سێیه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دەدات.