کەشناسی هاتنی شەپۆلێکی باران و هەورە برووسکەی راگەیاند



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم کاتی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران و روودانی هەورە بروسکە رادەگەیەنێت.

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوا پێشبینی دەکرێ هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکی باران بارین و هەورە تریشقە.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو کە ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.

لە بارەی یەک شەممە و دوو شەممەوە، کەشناسی باس لەوە دەکات، ڕۆژی یەک شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دەست پێکردنی باران بارین وەلە کاتەکانی نێوەڕۆدا ڕێژەی باران بارین زیاد دەکات و هەندێ کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (15-25) کم/س دەبێت.

ڕۆژی دوو شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران و بارانی مام ناوەند وە لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور نمە باران لەناوچە شاخاویەکان و هەندی ناوچەی دیکە بەردەوامی دەبێت.



PM:09:34:24/03/2023