" یەکێتی نایەوێت کورسی پارێزگار تەسلیم بکات"

ئەمرۆ دانیشتنێکی تری ئەنجومەنی نوێێ پارێزگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری سڵیمانی، ئەمە پێنجەم کۆبوونەوەی بێ ئەنجامە، بەرپرسێکی  گٶران رایگەیاند" ئەمە ئاماژەیە کە یەکێتی پارێزگار تەسلیم ناکات".

ئەمرۆ کۆبوونەوەی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، بەبێ ئەوەی هیچ رێکەوتنێکی پێشوەخت لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا هەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم کۆبوونەوەیەش پرسی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن یەکلایی ناکاتەوەو دوادەکەوێت،بەرسێکی گۆڕان باس لەوە دەکات " کە چیتر هەقە یەکێتی نەیەتە کۆبوونەوەکانەوەو بە ڕاشکاوانە رایبگەیەنێت کە ئێمە بڕاوامان بە دیموکراسیەت نییەو پۆستی پارێزگاریش رادەست ناکەین، ئیتر بۆ ئەم دەستی دەستیە بە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکات".

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئیسلامییەکانیش هەڵوێستیان لاوازە ئەوان لە ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ دا ٦٣ رۆژ خۆپیشاندانیان کرد بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمە کەچی ئێستا کاتی گۆڕینیەتی دەستیان بە کاڵاوەکەیانەوە گرتووە.

ئەوەی لەکۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا نوێیە ئەو فشارە تازەیەیە کە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەیانەوێت لەسەر لیستەکانی ئەنجومەنی پارێزگا دروستی بکەن بۆ ئەوەی کێشەکە یەکلایی بکەنەوە، ئارام جەمال نوێنەری ئەو رێکخراوانە لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێلمانی وتی" ئێمە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێمانوایە پرەنسیپی تەوافق شکستی هێانو هێزەکان نەگەیشتنە ئەنجام".

ئەوان وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رایگەیاند کە پێشنیارێکی نوێیان خستۆتە بەردەم ئەمنوجومەنی پارێزگار کە یەکەم جار پارێزگاری نوێ هەڵبژێرن، دواتر سەرۆکی ئەنجومەن، ئارام جەمال جەخت لەسە ئەوە دەکاتەوە کە دەقێک نییە لە یاسای پارێزگاکان کە دژی ئەم پرۆسیە بێت، یەکەم جار پارێزگار هەڵبژێردرێت. 
    



AM:10:47:04/09/2014