دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس
هەولێر و بەغداد بە دوای میکانیزمێکی نوێدا دەگەڕێن بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم

دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. 

وەفدەکەی هەرێم پێکهاتبوون لە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغداد. 

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند" لە کۆبونەوەکەدا میکانیزم و هەنگاوە نوێیەکان بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم تاوتوێ کراوە دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە دەستەی ناوبژیوانی سەر بە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی کە کەیسەکەی لە بەرژەوەندی عێراق یەکلاکردەوە".


PM:04:54:26/03/2023