بەپەلە: دەمە بۆڵە لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای گۆران‌و یەکێتی دروستبوو

سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەدان، لەدەرەوەی ئەو کۆبوونەوەیەش دەنگە دەنگ لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەندا درست بوو.

پەیامنێری سپی میدیا رایگەیاند کە لە نزیکەی ١٠:٣٠ وە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەدان، لەدەرەوەی هٶڵی کۆبوونەوەکەش دەمە بۆڵە لەنێوان ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گۆڕان و یەکێتی دروست بوو.

پەیامنێری سپی ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە لەلایەکی ترەوە دەنگە دەنگ لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای یەکێتی و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش درووستبووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی فراکسیۆنەکان تا ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر سەرۆکی لیستی گۆران لە پارێزگای سلێمانی بە تووڕەەی لەکۆبوونەوەکە هاتۆتە دەرەوەو دواتر لەسەر داوای ئیسلامییەکان سەرلەنوێ چۆتەوە ژوورەوە.

ئەمرۆ بۆ پێنجەمین جار ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی هەڵبژرادنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگاری سلێمانی.


  



PM:01:29:04/09/2014