ئاتلەتیکۆمەدرید هەوڵی گواستنەوەی سیبایۆس دەدات

رۆژنامەی مارکا ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،  دانی سیبایۆس لە لایەن یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدەوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت و هەوڵ دەدەن رازی بکەن.


 بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوە، سیبایۆس هیچ پەیامێکی لە یانەی ڕیال مەدریدەوە پێنەگەیشت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، زۆر ئۆفەری لە خولی ئینگلیزییەوە بۆ هاتووە، بەڵام ڕەتیکردەوە.


 هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵ دەدات سیبایۆس بە پڕۆژە وەرزشییەکەی ڕازی بکات، نایەوێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدات بۆ گواستنەوەی.

  مارکا ئاشکرای کردووە، دانی سیبایۆس چاوەڕێی ڕیاڵ مەدرید دەکات کە پێشینەی بە یانەکەی داوە.


AM:02:14:27/03/2023