بەپەلە.. "لەئینجانە 7 تەرمی داعش لە مەیدانی شەڕەكە كەوتووە"

بەرپرسی مەڵبەندی بازنەی حەمرینی یەكێتی راگەیاند: هێرشێكی داعش بۆ سەر گوندی ئینجانە تێكشاو تا ئێستا تەرمی 7 كوژراوی داعش لە بەرەی شەڕ كەوتووە.

مەلا كەریم شكور، بە سپی میدیای راگەیاند "لە كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمرۆوە چەكدارانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر گوندی ئینجانە لەسەر ڕێگای خورماتو – تكریت‌و تا كاتژمێر 9 شەڕ بەردەوام بووە".

ناوبراو وتی: لە كاتژمێر 9دا هێزەكانی داعش بە خراپی تێكشاون‌و لەمەیدانی شەڕەكە هەڵاتون‌و، 7 تەرمیان لێ بەجێماوە.

مەلا شكور ئاماژەی بەوەدا كە كوژراوو بریندارەكانی داعش لەوە زیاترن كە لەمەیدانی شەڕەكە كەوتوون.

سەبارەت بە زیانەكانی پێشمەرگە ناوبراو وتی "هێزی پێشمەرگە 2 شەهیدی هەیە‌و هاوكات لەهێزەكانی بەدریش 4 كەس بوونەتە قوربانی".



PM:02:00:04/09/2014