کۆمپانیاکانی نەوت‌ لە هەرێمی کوردستان نەوت عەمبار دەکەن


بەپێی نوێترین راگەیاندنەکانی کۆمپانیان بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێم بە بیانی و خۆماڵیەوە زۆربەیان نەوت عەمبار دەکەن.

کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم (GKP.L) کە کێڵگەی شایکان بە توانای ٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان KRI بەڕێوەدەبات، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "دامەزراوەکانی توانای هەڵگرتنیان هەیە کە ڕێگە بە بەردەوامبوونی بەرهەمهێنان دەدەن بە ڕێژەیەکی کەمکراوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا".

کۆمپانیای DNO (DNO.OL) و Genel Energy هاوکات لە ناوچەکەدا کاردەکەن، ڕایانگەیاندووە لە ئێستادا نەوت لەناو عەمبارەکاندا هەڵدەگرن، کە دەتوانێت بەرهەمی چەند ڕۆژێک عەمبار بکات.

ئەو دوو کۆمپانیایە پشکیان هەیە لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخافور کە ساڵی ڕابردوو ١٠٧ هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە.
هەروەها کۆمپانیای جێنێل پشکەکانی لە کێڵگەکانی تەق تەق و سارتا هەیە؛ بەپێی ئەنجامی ساڵانەی کۆمپانیاکە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٤٥٠٠ بەرمیل و هاوکات ٤٧١٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە" بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کە لەلایەن گروپی کوردی کارەوە بەڕێوەدەبرێت، لە ئێستادا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نییە بە نزیکەی ١٣٥هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنن و عەمباری دەکەن.

کۆمپانیای شەمەران پترۆلیۆم (SNM.V) کە یەکێکی دیکەیە لە ئۆپەراتۆرەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "کۆمپانیاکە لە پەیوەندییەکی نزیکدا دەمێنێتەوە لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی دیکەی نەوت لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە حکومەت، بەردەوامیش دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخەکە لە نزیکەوە".

بەپێی ئەو زانیارییە بەردەستانە جێگای عەمبارکردنی نەوتی ئەو کۆمپانیایانە زۆر کەمەو هەر بەرگەی چەند رۆژێک دەگرێت، هەر بۆیە ئەگەر رێگا بەفرۆشتنی نەوتی هەرێم نەدرێت، ئەو کۆمپانیایانە بە ناچاری لە رۆژانی داهاتوودا دەبێت بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم رابگرن. 



PM:11:38:27/03/2023