مەرجی ریاڵ مەدرید بۆ مانەوەی ئەنچیلۆتی ئاشکرا دەبێت

سەرچاوەیەکی ناسراوی ئیسپانی مەرجی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ مانەوەی راهێنەرە ئیتاڵیەکەی ئەنچیلۆتی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت یانەکە حەز بە مانەوەی دەکات.


 ماریۆ کۆرتیگانا لە  (زە ئەتلەتیک) ئاشکرای دەکات: بیرۆکەی ئەنچیلۆتی ئەوەیە کە لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە گرنگ نییە پێش کۆتایی وەرز چی ڕووبدات ، ئەنچیلۆتی زۆر دڵخۆشە بە ژیانی لە مەدرید و یانەکە، هەرچەندە دەیەوێت گرێبەستی زیاتری بۆ،بکرێت لەگەڵ جێهێشتنی هەندێک یاریزان.

 هەروەها هەمیشە ڕێزی لە بڕیارەکانی دەستەی کارگێڕی گرتووە و هەموو کەسێک لە یانەکەدا بە یەکێک لە پیاوە ڕاستەقینەکانی یانەکەی دەزانن.

  ماریۆ کۆرتیگانا دەڵێت :" ئەگەر ڕیال مەدرید بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک نازناوی جامی شا یان تەنانەت چامپیۆنزلیگیش بباتەوە، ڕەنگە ئەنچیلۆتی دوای ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید نوێ بکاتەوە بەڵام ئەگەر ڕیاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگ بە تەنها بباتەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی بەردەوام دەبێت.


ئەمە لە کاتێکدایە جار جار رۆژنامەکانی بەرازیل هەواڵی ڕێککەوتنی ئەنچیلۆتی لەگەڵ بەرازیل ئاشکرا دەکەن.


PM:04:12:28/03/2023