لە شاری هەولێر درۆنێكی هێزەكانی هاوپەیمانان بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كەوتەخوارەوە و بەوتەی ئاسایش، درۆنەكە لەكاتی مەشقكردن بووە و دوای لێكۆڵینەوە هەڵگیراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی سێبیرانی نزیك شاری هەولێر درۆنێك كەوتوەتە حەوشەی ماڵێكەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بە ماڵەكە و كارەبای ناوچەكە گەیشتووە.
لەو بارەیەوە موقەدەم سەباح خدر، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە كوردستان24ی راگەیاندووە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، درۆنێكی هێزەكانی هاوپەیمانان كەوتووەتە خوارەوە، درۆنەكە هی هاوپەیمانان لەكاتی مەشقدا بووە و دوای لێكۆڵینەوە هەڵگیراوەتەوە.
وێنە: لە ئینتەرنێت وەرگیراوە