بانکی نێودەوڵەتی عێراق ٢٠ هەزاری چاپدەکات


بانكی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد بەم نزیکانە چاپكردنی دراوی نوێی 20 هەزار دیناریی دەخرێتە بازاڕەوە، هەروەها لە بارەی نرخی دۆلارەوە رایدەگەیەنن" بەم نزیكانە بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا دابەزین بەخۆوە دەبینێت".

محەمەد منیر یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە" چاوەڕواندەكرێت لە كەمترین ماوەدا بەهای دۆلار لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕدا كەمبێتەوە و بەردەوام بەدواداچوون بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەكرێت".

یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان ئەوەشی خستۆتەڕوو، بانكی ناوەندی هەڵدەستێت بە گۆڕانكاریكردن و نوێكردنەوەی دراو بەپێی داواكارییەكان و كاردانەوەی بازاڕ و بۆ ئەوەش لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە دەدات.

ئەو باسی لەوەشکرد کە لە رۆژانی داهاتوودا چاپی ٢٠ هەزار دیناری دەکەوێتە بازاڕەوە.




PM:09:07:29/03/2023