بانکی ناوەندی چەند رێگایەک بۆ بەرزکردنەوەی دینار دەگرێتەبەر

 
بانکی ناوەندی عێراق چوار ڕێکار دەگیرێتەبەر بۆ پاڵپشتی کردنی دیناری عێراقی و ئەو رێکارانەش کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار دەبێت.

محەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق لە لێداونێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان دەڵێت " بانکی ناوەندی چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر و چەند پاکێجێکی دەخاتەڕو بۆ پاڵپشتیکردنی هێزی دیناری عێراق و زیادکردنی حەواڵەی دەرەوەی و تەمویلی بازرگانی و چەند بابەتێکی تر".

لەبارەی کاریگەری رێکارەکانەوە، محەمەد یونس دەڵێت " ئەم ڕێکارە نوێیانە لەمڕۆوە کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار و دابەزینی دۆلار دەبێت و بەهای دۆلار دەستی بە دابەزین کردوە بەهۆی ئەو ڕێکارانەوە و جیاوازی نرخی دۆلار لەنێوان بانکی ناوەندی بازاڕەکاندا کەمدەکاتەوە".

ئەو بەرپرسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دووەم، کەمکردنەوەی هاوردەکردن و سێیەم،کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕەکان و چوارەم کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنورییەکان.

زۆربەی بازاڕەکان دەستیان بەوەکردوە کە بە دینار مامەڵە دەکەن و چەند فەرمانگەیەك دوچاری کێشەبوون بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکانیان بە دۆلار بوە و حکومەت هەستاوە بە چارەسەکردنی ئەو کێشانە و گرێبەستەکانی کردوە بە دینار وەک محەمەد یونس. خستیەڕوو.

باسی لەوەش کرد لە ئێستادا کڕین و فرۆشتن و چەند گرێبەستێك بە دینارەوە دەکرێت و ئەمەش خواست لەسەر دۆلار کەمدەکاتەوە و بەهاکەی دادەبەزێت.



PM:09:52:30/03/2023