نرخی ئەمڕۆی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار و ٤٠٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٦٥ هەزار دینار بوو.

-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٣ هەزار و ٥٥٠ دینار بوو، هەفتەی ڕابردوو بە ١٨٥ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٩٠٠ دینار.

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٠٧ دینار.


AM:10:03:01/04/2023