بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بدات و کوتلەی بەدریش داوای دواخستنی دەنگدانەکە دەکات.
مەهدی ئامرلی سەرۆکی کوتلەی بەدر لە پەرلەمانی رایگەیاند، "دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نین، بەڵام دەبێت داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێن.
ئاشکراشی دەکات، لە دژی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەوەستنەوە ئەگەر بەپارێزگابوونی قەزاکانی فاو و دوزخورماتوو و تەلەعفەر نەخرێنە دەنگدانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دان بە مافی هەڵەبجە وەک پارێزگا دادەنێن، بەڵام جیاوازی نێوان هیچکام لە قەزاکان ناکەن بۆ بەپارێزگابوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٣ـی ئازاری٢٠٢٣، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێكاره‌كانی به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌واوكرد، پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ١٩ـه‌مین پارێزگای عێراق.