لە کەرکوک تەقینەوەیەک روویدا

ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی پارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بە یەکێک لە مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لە شەقامی نێوان هەردوو گەڕەکی عەرەفە و ئەڵماس تەقیەوە". 

بەهۆی ڕووداوەکەوە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.


PM:01:08:03/04/2023