نازدار جەزیری خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باکور و باشوری کوردستان چەند وێنەیەکی خۆی بەجلی بەهارەی کوردیەوە بڵاودەکاتەوە.
نازدار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک چەند وێنەیەکی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە کە شۆخی ئەو هونەرمەندە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).