ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە سووریا راگەیاند

لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە سووریا ڕاگەیاند. 

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوێنێ دووشەممە هێزەکانمان لە هێرشێکی تایبەتدا لە سووریا (خالید عاید ئەحمەد جبووری) کە یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی ڕێکخراوی داعش کوژرا". 
 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" خالید عاید ئەحمەد بەرپرس بووە لە پلاندانان بۆ هێرشەکانی داعش لە ئەوروپا و بەرەوپێش بردنی پێکهاتەی سەرکردایەتی رێکخراوەکە". 
  
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئۆپراسیۆنەکەدا هیچ کەسێکی سڤیل نەکوژراوە و بریندارنەکراوە. 

لە بڵاوکراوەکەدا سوپای ئەمریکا ئاماژەی بە شوێنی دیاریکراوی هێرشەکە و چۆنیەتی ئەنجامدانی نەکردووە.  


AM:08:33:04/04/2023