نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی سەبارەت بە رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بڵاوكردەوە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە)  پێشوازی لە واژۆكردنی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە)  رایگەیاندووە، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ڕێككەوتنی‌ ئەمڕۆی ‌نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
 
نێچیرڤان بارزانی، ستایشی ڕۆڵی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) دەكات كە بە گیانێكی ئەرێنی بۆ چارەسەری، توانییان بگەنە لێكگەیشتن‌ و ڕێككەوتن، هەروەها سوپاسی  تیمەكانی هەردوولا دەكت كە گفتوگۆیەكی سەركەوتوویان بەڕێوە برد و ئەم ڕێككەوتنەی لێكەوتەوە. 



PM:07:22:04/04/2023