لێدوانی بەرپرسێكی باڵای گۆڕان لەسەر رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ڕێكەوتنەكەی ئەمڕۆ پێشتر بناغەكەی لە نێوان وەفدی هەردولا داڕێژرابوو، ڕێكەوتنەكەش دەستپێكێكی باشە بۆ چارەسەركرنی كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەردوولا.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە پشكی گۆڕان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێكەوتنەی ئەمڕۆ لە نێوان هەرێم و بەغداد واژۆ كرا، سەرچاوەكەی لە پڕۆژە یاسای بودجەوە هاتووەو بناغەی خاڵە سەرەكیەكانی لە نێوان وەفدی هەردولا جێگیركرابوون، لەوانە سەرپەرشتی و بەڕێوەبردن و وردبینی لەكەرتی نەوتدا كە ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو، ئەوەش یارمەتیدەرێكی سەرەكی بوو بۆ ئەو ڕێكەوتنەی ئەمڕۆ واژۆ كرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێكەوتنەكە كاریگەری لەسەر بودجە دەبێت و دەستپێكێكی گرنگە بۆ چارەسەری كێشەكانی تر لە نێوان هەرێم و بەغداد.



PM:09:02:04/04/2023