لیستی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی رابردووی راگەیاند و لەماوەی 14 رۆژیشدا دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی راگەیەنراوە لە سبەینێوە دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات و رۆژی پێنجشەممە 20ی نیسان دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووش لەكاتێكدایە دوێنێ حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق رێككەوتنیان لەسەر دۆسیەی نەوت كرد و لەمەودوا حكومەتی عێراق نەوتی هەرێم دەفرۆشێت.



PM:01:06:05/04/2023