عێراق و ئێران لەبواری گواستنەوەدا هەنگاوێكی گرنگ دەنێن



عێراق و ئێران ڕێككەوتنێك دەكەن بۆ دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێران كە سەرنشینان لەنێوان هەردو وڵات دەگوازێتەوە. 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕەزاق موحیبیس سەعداوی رایگەیاندوە، ڕێككەوتنێك لەگەڵ لایەنی ئێرانی كراوە بۆ جێبەجێكردنی هێڵی ئاسنین بۆ گواستنەوەی سەرنشین لە نێوان شارەكانی شەلامچە و بەسڕە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێككەوتنەكە پەیوەستە بە دەستپێكردنی پرۆسەی نەهێشتنی مینی ناوچە سنوریەكان كە لەدوای شەڕی هەشت ساڵەی نێوان هەردوو وڵاتەوە چێنراون، ئەو پرۆسەیەش لەدوای مانگی  ڕەمەزانەوە دەست پێدەكات.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ڕێككەوتنەكە پڕۆژەیەك لەخۆدەگرێت بۆ دامەزراندنی پردێكی جوڵاو لەسەر شەتولعەرەب، ماوەی تەواوبوونی پردەكەش ساڵێك و شەش مانگە.



PM:07:14:06/04/2023