گالتێ لێدوان لەسەر کێشەکانی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەدات

کریستۆف گالیتی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان جەختی لە سەختی یارییەکەی نیس لە خولی تۆپی پێی فەرەنسا کردەوە، هەروەها لێدوانی لەسەر قەیرانی کیلیان مباپێ داوە، ئەمەش بەهۆی ڤیدیۆی بانگەشەکردنی یانەکەیەوە بۆ وەرزی نوێ.


 یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای ئەلیانز ڕیڤێرا، ئێوارەی رۆژی شەممە، لە قۆناغی ٣٠ی پاڵەوانێتییەکەدا، لەگەڵ نیس یاری دەکات.


 گالتیەر لە لێدوانەکانیدا لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: ئێمە ئامادەکارییەکی باشمان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نیس، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لیۆن قسەم لەگەڵ یاریزانەکان کرد، پێویستە تیپەکە هەوڵی زیاتر بدات و ڕێز لە ڕێنماییەکان و پلانی یارییەکە بگرێت.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بێگومان کاتێک ٨ یاری دۆڕاوین، شتەکان بۆ من وەک ڕاهێنەرێک قورسن، دەبێت لەم قۆناغە دەربچین، و بگەڕێینەوە سەر سەرکەوتنەکان، ئێمە هێشتا شەش خاڵ لە پێشەنگین، بەڵام ڕەنگە شتەکان لە پێشەوەین خێرا بگۆڕە”.


 ئاشکراشی کرد: بەشێوەیەکی گشتی قسەم لەگەڵ یاریزانەکان کرد، دواتر بە تاک قسەم لەگەڵ هەندێک یاریزان کرد، بەڵام تیپەکە لەم هەفتەیەدا بە باشی مەشق و ڕاهێنانیان کرد، ئێمە گۆڵێکی زۆرمان لێدەکرێت، لە ڕووی بەرگرییەوە دەبێت زۆر پێشبکەوین، لە ڕووی هێرشبەریشەوە دەبێت وا بین ڕاستەوخۆ و فشاری زیاتر لەسەر بەرگری بەرامبەر دروست بکەین".


 وتیشی: ئەستەمە لێدوان لەسەر ڤیدیۆی یانەکە و کاردانەوەی مباپێ بدەین، ئەمڕۆ بینیم بە زەردەخەنەوە و لە بارێکی دەروونی باشدایە، بەڵام مەشقێکی کورتتری ئەنجامدا، چونکە ناڕەحەتی ماسولکەکانی هەبوو، بەڵام سبەی کاریگەری لەسەر بەشداریکردنی نابێت. "


 لە کۆتاییدا وتی: سەرۆک ناسر خلێفی قسەی لەگەڵ یاریزانەکان کرد و ئەوەی لە ژووری جلگۆڕین ڕوویدا تێیدا ماوەتەوە، بەڵام دەبینم وتارەکەی گرنگە، گفتوگۆکە ئاراستەی هەموو یاریزانەکان و ستافی تەکنیکی کرا، گفتوگۆکە بەهێز بوو و پەیوەندیدارە بە پێشکەشکردنی هەوڵی زیاتر لە مەیدانەکەدا”.


PM:06:43:07/04/2023