وتەبێژی حکومەت"لە سلێمانی خەڵک باجی دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی دەدەن"

حکومەتی هەرێمی کورستان لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی  ڕایگەیاند "نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەردەبڕین. ئەم دۆخە ترسناکە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و بەکارهێنانیان بٶ کاری نایاسایی هاتووەتە ئاراوە".
 
وتەبێژی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە)ی هەرێمی کوردستان جوتیار عادل لە راگەیاندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە، "رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە ، پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت و دەسەڵاتی حکومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە، کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو دەڤەرە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سەربەرزی سلێمانی دەستەبەر بکرێت.


PM:09:22:07/04/2023