کەش و هەوایەکی سەخت بەڕێوەیە و هۆشداری دەدرێت دەربارەی

پسپۆڕێکی بواری کەشناسی  هۆشداری دەدات و دەڵیت"پێویستە هەموو شارەکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر و ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی ئەم هەفتەیەی کەشووهەوا بن". 

پسپۆڕی بوار کەشناسی عێراق سدیق عەتیە دەربارەی دۆخی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە هۆشداری دەدات ودەڵێت" شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ڕوودەکاتە شارەکانی عێراق و لە دووشەممەوە دەستپێدەکات،  وردە وردە لە و ئێوارەی پێنجشەممەدا کۆتایی دێت، بەڵام لە سێشەممە و چوارشەممەدا بارانبارین بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات ودەگاتە لوتکە".

سدیق عاتیە باسی لەوەشکرد، پێویستە هەموو شارەکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر، بەتایبەتی لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا، چونکە لە هەندێک ناوچەکاندا ڕێژەی بارانبارینی زۆر دەبێت، پێویستە وریا بن و هەر چالاکیەک لەم ماوەیەدا  هەیە دوابخرێت.



PM:10:24:08/04/2023