بڕیار بوو بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگای کەنەکە لە شاری هەولێر کەنەکە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجام بدەن، بەڵام لە ئێستادا رێگە نادرێت هیچ رووماڵێکیش بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو کاتژمێر (١٠:٣٠)ی بەیانی ئەمڕۆ لە بارەگای کەنەکە لە شاری هەولێر كۆنگرهى نهتهوهی كوردستان ناسراو به كهنهكه، دژی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ساز بکەن، بەڵام ئاسایش بهر له دهستپێكردنی كۆنگرهكه دەوربەری بارەگاکەیان بە هێزی ئەمنی گرتووە و ڕێگە نادەن هیچ کەسێک بچنە نێو بارەگاکە.
هەروەها ئاسایش ڕێگەش بە ڕۆژنامەنوسان نادەن کە بۆ ڕووماڵکردنى ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە بچنە ناو بارەگای کەنەکەوە.