لە ئاسمانی حەریر فرۆکەیەکی درۆن دەخرێتە خوارەوە

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٠ ی نیسان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی حەریردا دەسوڕایەوە پاش ماوەیەک لەلایەن هێزەکانی بنکە سەربازییەکەی ئەمەریکاوە خرایە خوارەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێر بە ( سپی ) راگەیاند" تا ئێستا شوناسی ئەو فڕۆکە درۆنە نەزانراوەو کە خراوەتە خوارەوە".

فڕۆکە بە ئاسماندا سووڕاوەتەوە و بۆردومانی هیچ پێگەو ئامانجێکی نەکردووە.

تا ئێستا ناوەندە فەرمییەکانی هەرێم هیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.

ئەمە سێهەم جارە لە هەینییەوە درۆن بەسەر بنکە و سەربازەکانی ئەمەریکادا لە هەرێم دەسوڕێتەوە، هەینی سێ ئەفسەری ئەمەریکی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەلایەن درۆنێکەوە کە سەرۆک کۆماری عێراق بە تورکی ناوزەدی کرد لە فڕۆکەخانەی سلێمانی چاودێریکران و بۆردومانی شوێنێکی نزیک فڕۆکەخانەکە کرا، هەروەها ئەمڕۆش درۆنێک لە ئاسمانی شاری هەریر لە هەولێر خرایە خوارەوە. فڕۆکەیەکەی تری درۆنیش کە پێدەچوو تورکی بێت لە شیلادزێ لە دهۆک کەوتووبووە خوارەوە. 
 



PM:09:52:10/04/2023