په‌رله‌مانی کوردستان خوولێکی نوێ دانیشتنه‌کانی به‌سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستپێکرد، بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت چۆن بوو ئه‌و بڕگه‌یه‌ی که ده‌ڵێت" دینمانه ئاینمان هه‌رنیشتمان" لابرابوو، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێکی کۆمه‌ڵ که‌ناوی هه‌ورامان گێچه‌نه‌ییه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌کانی تره‌وه هه‌ڵنه‌سایه سه‌رپێ.
رۆژی 3/9/2014 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ده‌سپێكی خولی گرێدانی ساڵی یه‌كه‌م له خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، بۆ رێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدان سه‌ره‌تا مارشی نه‌ته‌وه‌یی نمایش کرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌و بڕگه‌یه‌ی که ده‌ڵێت " دینمانه ئاینمان هه‌ر نیشتمان"، له سرووده‌که‌دا نه‌مابوو که ماوه‌یه‌کی زۆره له‌نێوان لیسته ئیسلامییه‌کان و لیسته‌کانی تردا له‌هه‌موو خووله‌کانی پێشووشدا کێشه‌ی له‌سه‌ره.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌ش له سرووده‌که‌دا نه‌مابوو، به‌ڵام په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵی ئیسلامی که ناوه‌که‌شی کوردیه‌و ناوی هه‌ورامان گێچنه‌ییه له‌ناو هه‌موو په‌رله‌مانتارانی تردا ئاماده‌نه‌بوو له‌کاتی لێدانی سروودی ئه‌ی ره‌قیبدا هه‌ستێته سه‌رپێ.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌لایه‌ن هاوڕێ په‌رله‌مانتاره‌کانیشیه‌وه له کۆمه‌ڵ رووبه‌رووی ره‌خنه‌و سه‌رزه‌نشت بۆته‌وه.