ستۆریج گەڕایەوە ماڵەوە

دانیاڵ ستۆریجی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهۆی پێكانەوە لەپێكهاتەی هەڵبژاردەكی دورخرایەوە بۆ یاریەكەی سویسرا
لەمەشقەكانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دانیاڵ ستۆریج دوچاری پێكان هاتوو، دواتر پزیشكەكانی هەڵبژاردەكە پشكنینی زیاتریان بۆ ئەو هێرشبەرەی لیڤەرپوڵ كردوەو دەركەوتوە كە پێكانەكەی ئاسان نیەو بەو هۆیەوە لە پێكهاتەی ئینگلتەرا بۆ یاری داهاتووی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بە سویسرا لە رۆژی 2 شەممە دورخرایەوە، ماڵپەری یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەراش دورخستنەوەی ستۆریجی پشتراستكردۆتەوە.
وابڕیارشە دانی ویلباكی هێرشبەری نوێی ئارسناڵ بۆ یاریەكەی سویسرا لە جێگەی ستۆریج لە پێكهاتەی سەرەكیدا بێت.

ئا: چێنەر عەبدول قادر 



PM:09:15:05/09/2014