چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە دەستدرێژییان كردبووە سەر ئافرەتان


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو چوار تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە بە زۆر دەستدرێژیان دەكردە سەر ئافرەتان.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، چوار تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە ھەڵدەستان بە ئەنجامدانی ڕێگریكردن و بەزۆر دەستدرێژیان دەكردە سەر ئافرەتان.

پۆلیسی هەولێر روونیكردۆتەوە، دوای بەدواداچوونێكی زۆری ھێزەكانیان، ئەمرۆ ئەو تۆمەتبارانە ڕادەستی دادگا كران.



PM:08:39:11/04/2023