نرخی دۆلار و سەرجەم دراوەکانی دیکە گۆڕانکارییان بەسەردا هات

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ سەرلەنوێ بەرزبووەوە، هەروەها نرخی دراوە بیانییەکانی دیکەش گۆڕانکارییان بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٣ هەزار و ٧٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٧٤ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٤٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٧ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٥ دینارە، دوێنێ بە ٣ هەزار و ٥٣ دینار بوو. 


AM:11:07:12/04/2023