ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی (ماوە بۆ درێژکراوی) هەرێم ئەنجام دەدات و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:
لە بڕگەی یەکەمیدا بابەتی پاراستنی هاوڵاتییان و دامودەزگا خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە ڕێگەی بە دوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.
بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.