پارێزگای كەركوك سبەی كردە پشوو


ئیدارەی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی پارێزگاكەی گرتۆتەوە، سبەی پێنجشەممە دەكرێتە پشوی فەرمی.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی پارێزگای كەركوك، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی پارێزگاكەی گرتۆتەوە، هاوشێوەی ئەمڕۆ، سبەینێش  لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكان جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەكان دەكرێتە پشوی فەرمی.

تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بڕیارێكی سەبارەت بە پشووی سبەینێ نەداوە كە بەهۆی مەترسیەكانی باران و لافاوەوە دەكرێتە پشوی فەرمی یاخود دەوامی ئاسایی دەبێت.



PM:08:54:12/04/2023