ئەنچیلۆتی هۆکاری بردنەوەکە لە چێڵسی ئاشکرا دەکات

پاش بردنەوەی یانەکەی 2-0لە چێڵسی لە یاری چونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ، ئەنچیلۆتی قسەی بۆ میدیاکان کردوو رایگەیاند هێشتا هیچ یەکلایی نەبۆتەوە.

ئەنچیلۆتی وتی:" ڕازی بووین چونکە بە باشی یاریمان کرد، لە خولەکەکانی یەکەمدا لە دۆخێکی باشدا نەبووین بەڵام دواتر تیپەکە بە باشی یارییەکەی بەڕێوەبرد، ئامانج ئەوەیە یاریی گەڕانەوە باشتر ئەنجام بدەین پێم وایە دەتوانیت باشتر بکەین بە تایبەت لە سێیەمی کۆتاییدا".


رشیگەیاند :" ئێمە یاری گەڕانەوە دەکەین بەو پێیەی یاری چون بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هاتبێت،دەزانین شتەکان یەکلایی نین".

 

 لەسەر گۆڵنەکردنی ڤینسیۆس ئەنچیلۆتی وتی : ڕەنگە لەو کاتەدا باشترین بڕیاری نەدابێت تۆپی نەبوو بۆ گۆڵ بەڵام دوو ئەسیستی کرد، زۆر گرنگ بوو".

 ئەنچیلۆتی وتیشی: مۆدریچ و کرۆس؟  بۆ ئەم یاریانە  ئەزموون و توانای بەڕێوەبردنیان هەیە، پێموایە ڤاڵڤێردی ئەمڕۆ باشترین بوو.

 


AM:12:31:13/04/2023