لامپارد هۆکاری دۆڕانەکەیان بە ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

پاش دۆڕانیان  2-0 بە یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری چونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ، لامپارد راهێنەری چێڵسی قسەی بۆ میدیاکان کردوو رایگەیاند لە یاری گەڕانەوە هیوامان هەیە.
 فرانک لامپارد وتی :"ئەنجامەکە ڕەنگدانەوەی واقیعی یارییەکەیە، بە یاریزانەکانم وت کە شتە ئەفسوناوییەکان لە ستامفۆرد بریج ڕوودەدەن ،لە قۆناغێکی سەختداین و یاریکردن لەم جۆرە بارودۆخەدا ئاسان نییە، هەفتەی داهاتوو زۆر ئەفسوناوی دەبێت".

 فرانک لامپارد وتیشی : ′′ هەفتەی داهاتوو داستانێکی گەورە دەبێت، یاریزانە گرنگەکانی وەک کولیبالی و چیلوێڵمان لەدەستدا بەڵام دەبێت هەوڵبدەین، نائومێدییە بە دڵنیاییەوە، مارک کوکورێلا ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت گرنگترین شت لەدەستدانی یاریزانێکی وەک چیلوێڵ بوو، بە دڵنیاییەوە لە یاری گەڕانەوەدا یاری دەکرد ئەگەر کارتی سووری پێنەدرایە، نائومێدییە".

 فرانک لامپارد وتیشی :" ڕۆحی کۆتایی یارییەکە زۆر باش بوو، دەبێت باوەڕمان بە خۆمان هەبێت کە دەتوانین بگەڕێینەوە و سەرکەوتن بەدەست بهێنین بەڕاستی ڕیاڵ مەدرید تیپێکی باشە، بەڵام دەبێت باوەڕمان بەخۆمان هەبێت".


AM:02:42:13/04/2023