ڤینیسیوس بەهێزترین بەرگریکار ئاشکرادەکات کە روبەڕووی بووەتەوە

 ڤینسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید،دوای یاریەکەی چێڵسی کە 2-0بە سوودی یانەکەی تەواو بوو، ناوی ئەو بەرگریکارە ئاشکرا دەکات کە بەهێزترین بووە کاتێک یاری بەرامبەری کردووە.


ڤینسیۆس دەڵێت:" باشترین بەرگریکار کە ڕووبەڕووی بوومەتەوە ئاراخۆیە، زۆر بەهێزە و زۆر باشە، هەر بۆیە یاری بۆ بەرشەلۆنە دەکات".

ڤینیسیۆس لەسەر بردنەوەکەی دژی چێڵسی دەڵێت:" زۆر باش یاریمان کرد، فشارەکان وەک وەرزی ڕابردوو وایە، یەکێکە لە باشترین یارییەکانی ئەم وەرزە بەڵام یاری گەڕانەوە،هەیە و دەبێت ئارام بین و لەوێ بەهێز بێینە دەرەوە".

لە کۆتایدا ڤینیسیۆس وتی: بۆشایی زۆرمان هەبوو و هەمیشە ویستمان گۆڵی زیاتر تۆماربکەین، بەڵام بەرامبەر تیپێکی گەورە یاریمان کرد و دەزانین یارییەکەی ماڵەوە چەند قورسە، هەر بۆیە ویستمان گۆڵی زیاتر تۆماربکەین.  بەڵام ئێستا دەبێت ئارام بین.


AM:03:39:13/04/2023