ناوەندی قەیرانەکانی هەولێر: سەرەڕای ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران، دۆخەکە کۆنترۆڵکرابوو


ناوەندی قەیرانەکانی هەولێر ئەمڕۆ پێج شەممە رایگەیاند"سەرەڕای ئەو شەپۆلە بەهێزەی ماوەی چەندین رۆژە ناوچەکەمانی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێستا توانراوە لەسەر هیلاکی تیمە ماندوونەناسەکان و بەپێی پلانی پارێزگار بارودۆخەکە تاڕادەیەکی باش کۆنتڕۆڵ بکرێت".


لە راگەیاندنێکدا ناوەندی قەیرانەکانی هەولێر دەڵێت "   پارێزگای هەولێر پلانێکی تۆکمەی بۆ رووبەڕوبوونەوەی لافاو و پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان جێبەجێکرد."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوابەدوای ئەو ئاگادارکردنەوەی کە لەلایەن کەشناسی لە چەند رۆژی رابردوو درا، تایبەت بەهاتنی شەپۆلێکی قورسی بارانبارین لە پارێزگای هەولێر کە مەترسی دروستبوونی لافاوی هەیە، راستەوخۆ بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و پلانێکی تۆکمە بۆ ئامادەباشی و رووبەڕووبونەوەی لافاو داڕێژرا. تیمەکانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و ئاودێری سەرەڕای ئەوەی کە چەندین مانگە خەریکی ئامادەباشین لەوچەند رۆژە بە بەردەوامی لەسەر جادەکانن و رێگری لە گیرانی مەنهۆڵ و رێڕەوەکانی ئاو دەکەن. راگەیاندنی ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بە سنووری شارەوانییەکان بۆ هەر هاووڵاتییەک کە هەر گرفتێکی هەبێت".

قه‌یرانه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر ئەوەشی خستەڕوو " لەسەر فەرمانی پارێزگار ئامێری پێویست لە تەواوی شوێنەکان جێگیرکران و تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی و خۆبەخشەکان و تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی و، دەزگای خێرخوازی بارزانی خرانە ئامادەباشی تەواوە لە ئەگەری روودانی هەر بابەتێکی نەخوازراو".



AM:08:48:13/04/2023