به‌ياني ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) له كۆشكى ئه‌پۆستۆليك له ڤاتيكان له‌گه‌ڵ پاپا فرانسيس كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕه‌وشى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان پێشكه‌ش كرد، هەروەها ئاماژه‌ى به گرنگى و كاريگه‌ري سه‌ردانى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێم وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ماف و ئازادي پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانه و بۆ هه‌مووان به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌ی ده‌مێنيته‌وه.
لاى خۆشیەوە پاپای ڤاتیکان ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و يه‌كترقبووڵكردنى له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرد و جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌و كولتووره له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پارێزراو بێت.