كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران راگەیەنرا



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردبوو ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی دێت.

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی   14– 4 - 2023  
كەش/ كاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردبوو لە كاتەكانی ئێوارەدا كۆتایی دێت , ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ هەبوونی كەمێك باران بارین لە كات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان . 
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەر خۆ  - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 - 10 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی    
كەش/ ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 2 تـــا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ  - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم  دەبێت . 


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 20، سلێمانی : 19 ، دهۆك : 19، كەركوك : 24 ، هەڵەبجە : 22 ، زاخۆ : 19 ، سۆران:  18 ، گەرمیان :  26 ).



AM:10:18:14/04/2023