کۆتایی هاتنی شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات کە ئەم شەپۆلی بارانبارینەی چوار رۆژە بەردەوامە کۆتایی بێت.

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوەی دەکات کە لە سبەینێوە، شەممە ١٥ ی نیسان کۆتایی بە باران د‌ێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەش دەخاتەڕوو کە تا ٢٧ ی نیسان کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و باران نا بارێت، هەرچەندە ناو بەناو رۆژانە ئاسمان هەور دەبێت.

هەندێک ماڵپەڕ و پێشبینی لۆکاڵی باس لەوە دەکەن کە ٢١ مانگ و رۆژانی دوایی کە رۆژانی جەژنی رەمەزان دەکات، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.

لە رۆژی سێ شەممەی رابردووە تا ئەمڕۆش هەینی بارانبارینێکی بەهێز هەرێمی گرتەوەو لە هەندێک شوێنێکی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی لەسەرو ١٠٠ ملم ەوە باران باری.





PM:09:17:14/04/2023