وەزیری کاروباری شەهیدان کە راسپێردراوە قسە لەگەڵ قوباد تالەبانی بکات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ نێو کۆبوونەوەکانی حکومەت، دەڵێت " ئێمه ده‌چین بزانین گیروگرفته‌كان چییه و هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی چییه؟ پێشبینی ده‌كه‌م ڕێگه‌یه‌ک هه‌بێت بگه‌ینه ئه‌نجام."
عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە" لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا بڕیاردراوە کە شاندێک بە بەشداری ئەو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی بکەن بۆ چارەسەری گرژیەکان و گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران".
دەشڵێت " دیدگاكان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه كێشه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌ر بكرێت. له‌و ئاراسته‌وه ئێمه‌ش پێشنیارمان كرد بۆئه‌وه‌ی ستافێک له وه‌زیره‌كان بچین له‌نزیكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
وەزیری کاروباری شەهیدان وتیشی، "گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕایه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تیش ڕێگری نه‌بوو. دواجار گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین."
عەبدوڵای حاجی مەحمود جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرەڕای ئەو ناکۆکیانە، هیوادارە کە هەردوو حیزبی دەستەڵاتداری هەرێم بگەنە چارەسەرێک.
هەروەها وتی بەردەوامی کێشەکەن زیان بە داهاتووی هەرێم دەگەیەنێت و بۆیەش "هه‌موومان به‌رپرسیارێتی یاسایی و سیاسیامان له‌سه‌ره ده‌بێت هاوكاربین. هه‌م بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌م بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تو وه‌زیره‌كانیش پێویسته جوڵه‌یه‌ک بكه‌ن...سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه پێكه‌وه هاوكاربین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
عەبدوڵای حاجی مەحمود ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەدایە کە ده‌بووایه زووتر جوڵە دیبلۆماسییە ئەنجامدرابا و دەڵێت نایشارێتەوە "كه‌متەرخه‌میش له ئێمه‌وه وه‌كو وه‌زیر هه‌یه."
پێشتر چەند میدیایەکی لۆکا‌ڵی هەرێمی کوردستان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە لە کۆبونەوەی ڕابردووتری ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆکراوە لەسەر ئەگەری پڕکردنەوەی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومەت.
بەڵام عەبدوڵای حاجی مەحمود ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست نەکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێمه ئێستا به‌و ئاراسته‌یه ئیش ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌ین."
پێشتر ماڵپەڕی " سپی " راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و لە کۆی راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زەحمەتە تا هەڵبژاردن قوباد تاڵەبانی و تیمی وەزاری یەکێتی بەگەرێنەوە حوکمەت و، قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی چیتر ناتوانن پێکەوە کاربکەن.