دەوڵەتى توركیا قەزای شێخان بۆردومان دەكات

بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی دەوڵەتی توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە سنوری شارۆچكەی شێخانی بۆردومانكرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەكانی سوپای توركیا چیای بێخێریان لە سنووری شارۆچكەی شێخان سەر بە پارێزگاری دهۆک بۆردوومان کرد.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرانەکراوە. 


AM:11:52:15/04/2023