فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كەوتەخوارەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە نزیک بنکەی ئەمریكا لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كەوتۆتەخوارەوە.

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە" ئەمڕۆ لە قوتابخانەی مەشقی تایبەت (دوبلین) لە بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كەوتۆتە خوارەوە". 

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا ڕوون نەبووەتە كە فڕۆكەكە كەرەستەی تەقینەوەی هەڵگرتووە یان بۆ مەبەستی وێنەگرتن بەکارهێنراوە. 

هەروەها تائێستاش دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە و دیارنییە کە ئەو فڕۆكەیە هی چ شوێنێكە و كێ‌ ئاراستەی كردووە.


PM:01:31:16/04/2023