لە کاتی جیاجیادا لە رۆژانی جەژن باران لە پارێزگاکانی هەرێم دەبارێت

ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانی پێشبینی دەکات لە چەند کاتێکی جیاواز لە رۆژانی جەژندا باران لە پارێزگا جیاکانی هەرێم ببارێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانییە پێشبینی دەکات لە دوای ٢١ ی نیسانەوە لە چەند کاتێکی جیاجیادا باران لە پارێزگاکانی هەرێمی ببارێت.

ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات کە لە پارێزگای هەولێر رۆژی ٢١ ی نیسان ئەگەر هەیە یەکەم رۆژی جەژن بێت لە سنوری ئەو پارێزگایە باران ببارێت. لە سلێمانی و دهۆک هەور دەبێت.

هەرچی سلێمانییە دوو رۆژ لەسەر یەک باران دەبارێت، ئەوانیش رۆژەکانی ٢٥ و ٢٦ ی نیسانە کە دەکەوێتە دوای جەژنەوە.

دەربارەی پارێزگای دهۆک، ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات کە ٢١ و ٢٥ ی نیسان باران ببارێت.



PM:08:37:16/04/2023