لە گوندێکی سنوری قەزای ئاكرێ ژنێکی گەنج لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن" خۆی سوتاندووە".
بەپێی زانیارییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندی بەدریكێی سەر بە شارەدێی گردەسێن لە سنووری قەزای ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆک ژنێکی گەنج بە ناوی (ع، ح، ب) بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەستدا و بە وتەی کەسوکارەکەی "خۆی سوتاندووە".
تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرا نەبووە و هێزه ئهمنییهكانیش لێكۆڵینهوهیان دەربارەی رووداوهكهوه دهستپێكردووه.