ئەوقافی هەرێمیش سبەینێی كردە جەژن


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەبەر هەبونی بەڵگەی شەرعی پێویست، مانگ لەئاسمانی هەرێمی كوردستان دەركەوتوە، بۆیە سبەینێ هەینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای بینی مانگ لە سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان، سبەینێ هەینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین.

پێشتریش، ئەنجومەنی فەتوای سعودیە بەفەرمی بڕیاریدا، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بینراوە و سبەینێ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

حكومەتی هەرێمیش بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە شەش رۆژی پشووی راگەیاند كە لە ئەمڕۆوە تا رۆژی سێشەممەی داهاتووە.




PM:08:22:20/04/2023