فینگەر ناوی ئەو دوو یانە ئاشکرا دەکات دەگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئارسن ڤینگەر، ڕاهێنەری پێشووی ئارسناڵ و سەرۆکی لیژنەی پەرەپێدانی فیفا پێیوایە، مانچستەر سیتی و میلان پاڵێوراون بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر حیسابی ڕیال مەدرید و ئینتەرمیلان.

 ڤینگەر لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "ئاس”ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: "دەڵێم لەم ساتەدا، سودێکی کەم بە میلان و مانچستەر سیتی دەدەم، بەهۆی سەقامگیری بەرگرییانەوە.. ڕەنگە ڕیاڵ مەدرید لە ڕووی بەرگرییەوە لاوازتر بێت".

 هەروەها ڤینگەر ڕەتی نەکردەوە کە جارێکی دیکە ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ببینێتەوە و وتی: ڕیال مەدرید هەر بە ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە، لە هەر کاتێکدا دەتوانێت گۆڵ بەرامبەر هەر تیپێک  بکات، هەر بۆیەش دەتوانێت بگاتە یاری کۆتایی".

 جێگای سەرنجە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی مانگی ئایار بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی هەمان مانگ دەبێت.


PM:12:48:21/04/2023