چا لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی چا ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەیەك كە چەند پسپۆڕێكی فەرەنسی ئەنجامیانداوە، دەریخستووە كە خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و ئەگەری مردنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم سودەی چا لە لە كەسی جگەرە كێشەوە بۆ كەسی جگەرەنەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ لای كەسانی جگەرەنەكێش بەڕێژە %34، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ كەسانی جگەرەكێش تەنها %24ە.
توێژینەوەكە لەسەر 131 هەزار كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 95 ساڵیدا بووە.
توێژەرەكان داوایان لە هاوڵاتیان كردووە كە لە بری خواردنەوەی قاوە گرنگی بە خواردنەوەی چا بدەن، چونكە قاوە زیانی تەندروستی بۆ لەش هەیە و هۆكارێكی بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش بەپێچەوانەی خواردنەوەی چا، كە دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.



PM:02:26:07/09/2014