نرخی دۆلار ودراوەکانی دیکە لە سێیەم ڕۆژی جەژندا

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

هەرچەندە ئەمڕۆ بەهۆی پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان داخراون، بەڵام لە نوسینگەکان مامەڵەکردنی دراوە بیانیەکان بەردەوامی هەیە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار لەلایەن نوسینگەکانەوە بە ١٤٤ هەزار ٢٥٠دیناری عێراقیە لە کاتێکدا دوێنی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار بووە.

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە لە بازاڕەكانی ھەرێم: ٢٣ـنیسانی ٢٠٢٣

١٠٠ دۆلار بە ١٤٤هەزارو ٢٥٠ دینارە.
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزارو ٩٠٠دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٧٥ هەزارو ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ لیرەی توركی بە حەوت ھەزارو هەزارو ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دوو ھەزارو ٩٠٠ دینارە.



PM:12:01:23/04/2023