هۆکاری سەردانەکەو 15 جانتاکەی میسی بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

 
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" هۆکاری سەردانەکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات کە دوێنێ شەممە هاتووە.

 ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی جیرارد ڕۆمیرۆ وردەکاری نوێی لەبارەی نزیکبوونەوەی مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرا کردبوو کە لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە.

 ڕۆمیرۆ دەڵێت:" مێسی بە 15 جانتا گەیشتە بەرشەلۆنە، لەگەڵ خێزانەکەی و پیپی کۆستا و یاریدەدەرەکانی، ئەمە سەردانێکی ئاسایی نییە بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ بەرشەلۆنە، چونکە پیپی کۆستا 15 جانتای هەڵگرتبوو.


 بەڵام ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ڕایگەیاندووە، مێسی سوودی لەوە وەرگرتووە کە پاریس سانجێرمان ڕۆژی هەینی یاریی کردووە و تا سبەی سێشەممە جارێکی دیکە مەشق و ڕاهێنان ناکاتەوە و بەو هۆیەوە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی گەشتی بەرشەلۆنەیان کردووە.

  ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە کە مێسی چەند ڕۆژێک لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆی لە کاستێلدێفێڵس کە شارەوانییەکی پارێزگای بەرشەلۆنە بەسەر دەبات، بە سود وەرگرتن لەوەی کە کریستۆف گالتیە ڕاهێنەرەکەی مۆڵەتی ٣ ڕۆژەی بە یاریزانەکانی داوە دوای ئەوەی لە ئەنجەرزی بردەوە لە خولی فەرەنسا.

 ڕۆژنامەکە لە زاری کەسێکی نزیکەوە لە مێسی بڵاویکردەوە، گەشتەکەی بۆ بەرشەلۆنە پەیوەندی بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ تیپی کەتەلۆنی نییە.



 ڕوونیشیکردەوە، بەرشەلۆنە پلانی گەڕانەوەی پێشکەش بە میسی نەکردووە پێش ئەوەی لالیگا رازیبێت، پێشبینیش دەکرێت هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

 بەپێی هەواڵی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، بەرشەلۆنە پێش وەرگرتنی ڕەزامەندی لالیگا ئۆفەرێک پێشکەش بە مێسی ناکات.

 مێسی لە هاوینی 2021 بەهۆی ئاستەنگە ئابوری و پێکهاتەییەکانی لالیگا بەرشەلۆنەی جێهێشت، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەش بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد.

 گرێبەستەکەی مێسی کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا 36 ساڵ دەبێت و لە 30ی حوزەیران لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت.

 مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا ئێستا ڕێکنەکەوت بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی نێوان هەردوولا، هەرچەندە یانە  فەرەنسیەکە بەردەوامە لە فشارەکانی لەسەر ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ ئەوەی ڕازی بکات لە پاریس بەردەوام بێت.

 مێسی دەیەوێت لەسەر ئاستی باڵا بەردەوام بێت لە ڕکابەرییەکان، هەروەها دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە چامپیۆنزلیگ بکات.


PM:08:45:23/04/2023